AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢٠ ٠٨:٤٨

نوێنەری پێشووی پارلەمانی عێراق:

پێویستە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە کۆنتڕۆڵ بکرێت

پێویستە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە کۆنتڕۆڵ بکرێت

نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پارلەمانی عێراق داکۆکی کردە سەر پێویستیی کۆنترۆڵ کردنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرکەوت شەمسەدین وێڕای ئاماژە بەوەی کە هۆکارەکانی داگیرکەریی لە رێگای گەندەڵییەوە داهاتیان دەست دەکەوێ، داوای لە بەغدا کرد کۆنترۆڵ کردنی سنوورەکان بگرێتە ئەستۆ.

ئەو وتیشی: کۆنترۆڵی ئەم سنوورانە ئێستا لە دەستی پارتەکانی کوردستانە و هەولێر و بەغدا بە سەریاندا زاڵ نین و ئاگاداری رێژەی داهاتەکانی نین.

ئەو داکۆکی کرد دەبێ دەوڵەتی فیدراڵی عێراق کۆنترۆڵ کردنی ئەم سنوورانە بگرێتە ئەستۆ.

News ID 41510

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha